بەرگریی شارستانی چی دەڵێت؟

ئۆتۆمبێلێك لە سۆران سووتا و گومان دەكرێت بە ئەنقەست سووتێندرابێت

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

لە سۆران ئەم بەیانییە ئۆتۆمبێلێك سووتا، بەرگریی شارستانیی سۆرانیش دەڵێت، گومان دەكرێت بە ئەنقەست سووتێنرابێت و خاوەنەكەی بۆ لێكۆڵینەوە بانگهێشت كرا.

ئەمڕۆ شەممە 10.8.2024 ئۆتۆمبێلێكی جۆری هیۆندا ئیلەنترا لە گەڕەکی زانیاری قەزای ناوەندیی سۆران سووتا، تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی بەرگریی شارستانیی سۆران چوونەتە شوێنی رووداوەكە، بەڵام هەر لە لایەن خاوەنی ئۆتۆمبێلەكەوە ئاگرەكە زووتر كۆنتڕۆڵ كراوە.

بەرگریی شارستانیی سۆران ئەو زانیارییانەی بڵاوكردەوە، هەروەها رایگەیاند، تیمەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و گومان دەکەن ئاگرەکە بەدەستی ئەنقەست بێت، بۆیە خاوەنەکەی راسپێردرا سەردانی بەشی پۆلیسی ناوشار بکات لە قەزای ناوەندیی سۆران، بە مەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد و یەکلاکردنەوەی ئەم دۆسیەیە کە گومانی تاوانکاری لێدەکرێت.

مۆلیدەیەك لە گەڕەكی هەولێری نوێ سووتا

مۆلیدەیەك لە گەڕەكی هەولێری نوێ سووتا