تووشی رووداوی هاتوچۆ هاتبوو

مینلابەرەکانی هەولێر کەسێکیان رزگار کرد

964+

ژێوار خدر

تیمێکی مینلابەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، بە هانای  کەسێکەوە چوون کە توشی رووداوی هاتوچۆ بووبوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، تیمی یەکی مینلابەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر لە پۆستێکی فەیسبوکدا دەڵێت، تیمەکانمان لەکاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکێکی خۆیان، لە سەر رێگای هامڵتۆن، نزیک گوندی باوەکراوەی سەربە ناحیەی حاجی ئۆمەران لە قەزای چۆمان، بەسەر رووداوێکی هاتوچۆدا کەوتن، کە لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەوە سەرنشینەکەی کەوتبووە ناو رووباری باڵەکایەتییەوە.

روونیشیکردووەتەوە، تیمە مینلابەرەکەی هەولێر راستەوخۆ لەلایەن یاریدەدەری پزیشکی تیم چارەسەری سەرەتایی پێویستیان بۆ بریندارەکە کرد و دواتریش گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئه‌مڕۆ ده‌زگاى مینى هه‌رێم رووى چالاكییه‌كانى له‌ پ...

ئه‌مڕۆ ده‌زگاى مینى هه‌رێم رووى چالاكییه‌كانى له‌ پێنجوێن بوو