پابەند نەبن سزا دەدرێن
پیشەوەرانی رانیە ئاگادار دەکرێنەوە
964+
ژێوار خدر
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە، ئاگاداری پیشەوەرانی شەقامی بەدالەی رانیە دەکاتەوە، کەلوپەلەکانییان لەسەر شەقامەکە لانەدەن سزا دەدرێن.
کارزان سلێمان، لێپرسراوی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە بە 964ـی وت، مۆڵەتی یەک هەفتەمان داوە پیشەوەران و دوکانەکانی وەرشەی چاککردنەوەی مۆلیدە کە زیادەڕۆییەکانیان لەسەر شەقامەکان لابەرن، چونکە جگە لەوەی ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ هاوڵاتییان دروست کردووە سیمایەکی ناشیرینیشی بە شوێنەکە بەخشیوە.
لێپرسراوی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت وتیشی، وەرشەکانی چاککردنەوەی مۆلیدە پێویستە بیگوازنەوە بۆ ناوچەی پیشەسازی و لەناو شار نەمێنن، بۆ ئەوەش مۆڵەتی یەک هەفتەیان پێدراوە، نەیگوازنەوە سزا دەدرێن، سزاکەش یان داخستن یان پێبژاردن دەبێت.