لە سەربان کەوتووەتە خوارەوە

گەنجێکی قەزای شێخان لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا

+964

هیڤی دێوالی-دهۆک

گەنجێکی ناحیەی کەلەکچی لە سنووری قەزای شێخان لە کاتی کارکردندا لە سەربانی خانوویەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا، وتەبێژی پۆلیسی دهۆکیش دەڵێت، لێکۆڵینەوە دەربارەی رووداوەکە بەردەوامە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7.8.2024، گەنجێک بەناوی “غازی خالد” تەمەن 18 ساڵ و دانیشتووی گوندی گلەشینە لە ناحیەی کەلەکچی، کە پیشەی کرێکارە، بەهۆی کەوتن لە سەربانی خانوویەک گیانی لەدەستدەدات.

هێمن سلێمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک بە 964ـى راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادار بووین لە رووداوەکە، کە گەنجێکی ناحیەی کەلەکچی لە کاتی کارکردن لەسەر بانی خانوویەک کەوتوەتە خوارەوە دەستبەجێ و گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی گەنجدەکە نازانرێت و بەدواداچوون بەردەوامە.

گوندی گلەشینە سەر بە ناحیەی کەلەکچیە لە سنووری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: هاوبەش

گه‌نجێك له‌ گوندى ئیسماواى به‌رده‌ڕه‌ش به‌ خنكاوى ...

گه‌نجێك له‌ گوندى ئیسماواى به‌رده‌ڕه‌ش به‌ خنكاوى دۆزرایه‌وه‌