لە سنووری شیلادزێ

گەنجێکی قەزای دوکان لە رووباری رووی شین خنکا

+964

هیڤی دێوالی – دهۆک

گەنجێکی خەڵکی قەزای دوکان لە رووباری رووی شین لە ناحیەی شێلادزێ خنکا.

ئەمڕۆ چوارشەممە7.8.2024 چەند گەنجێکی خەڵکی قەزای دوکان بۆ گەشت سەردانی رووباری رووی شینی ناحیەی شێلادزێیان کردووە و لەکاتی مەلەکردن گەنجێک خنکاوە.

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، دوو برا لە رووباری شین خنکاون و تەنیا یەکێکیان رزگاری بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی ئامێدییە.

وتیشی، گەنجە خنکاوەکە تەمەنی 22 ساڵە و خەڵکی قەزای دوکانە و بەمەبەستی گەشت سەردانی رووباری رووی شینیان کردووە.

بەپێی ئامارێکی بەرگریی شارستانی دهۆک، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا هەشت کەس لە پارێزگای دهۆک و دەورووبەری خنکاون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سێیەم رووداوی خنکانی ئەمڕۆ لە دهۆک بوو

سێیەم رووداوی خنکانی ئەمڕۆ لە دهۆک بوو