هەواڵەکان

ئەو خانەنشینانەی بایۆمەترییان نییە هەفتەیەک مۆڵەتیان پێدراوە و بەڵێندەرانی سلێمانیش کێشەیان هەیە

964+

ژووری هەواڵ

بەڵێندەرانى سلێمانى دادوبێدادیانە بەدەست حکومەتەوە و بەشێکیان وازیان لە بەڵێندەرایەتى هێناوە، حکومەت 100 ملیار دینار قەرزداریانە و ئەوانیش چاوەڕێن بۆیان خەرج بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانی هەفتەیەك مۆڵەت دەداتە ئەو خانەنشینانەی كۆدی بایۆمەترییان نییە، بۆ ئەوەی كۆدەكە دروست بكەن، هەروەها مەرجەكانی وەرگرتنی فۆڕمی وەرگرتنی زەوییش بڵاوكرایەوە.

ژینگە و رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا زانکۆی سلێمانی و وەزارەتی ژینگەی عێراقی هێنایە سەرمێزێک و لێکتێگەیشتنیان واژوۆکرد بۆ چارەسەرکردنی گرفتە ژینگەییەکان.

لەوەتەی هەیە گوێزی هەورامانمان بیستووە بەڵام ئێستا گوێزی ئیسرائیلی لە باڵەکایەتی هەیە و جۆرە باڵندەیەک نەیهێشتووە و هەر بە دارەوە کوونی دەکات.