‌ئاماری نوێ

هه‌ولێر له‌ پێوه‌دانى مار و دووپشك پاكبووه‌ته‌وه‌ و نه‌خۆشی قوڕگ زیادى كردووه

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌راورد به‌ مانگى پێشووتر، له‌ سه‌نته‌رى هه‌ولێر هیچ حاڵه‌تێكی پێوه‌دانى مار و دووپشك تۆمار نه‌كراوه‌، به‌ڵام نه‌خۆشییه‌كى دیكه‌ له‌و پارێزگایه‌ به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چێت ئه‌ویش نه‌خۆشی قوڕگه‌.

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاواى هەولێر ئامارى چالاكییه‌كانى بۆ مانگى ته‌مموز بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌و مانگه‌دا هه‌ولێر له‌ پێوه‌دانى مار و دووپشك پاك بووه‌، له ‌كاتێكدا له‌ مانگى حوزه‌یرانى رابردوو 73 حاڵه‌تى له‌مشێوه‌یه‌ له‌ فریاكه‌وتنه‌كه‌ تۆمار كرابوون.

به‌پێی ئاماره‌كه‌، له‌ ماوه‌ى مانگى ته‌مموزى رابردوو 219 حاڵه‌تى نه‌خۆشییه‌كانى قوڕگ و لووت و گوێ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان تۆماركراوه‌، كه‌ به‌راورد به‌ مانگى حوزه‌یران كه‌ 112 حاڵه‌ت بووه‌، ئه‌م نه‌خۆشییه‌ زیادبووه‌ و دوو ئه‌وه‌نده‌ بووه‌ته‌وه‌.

تێكڕای ئه‌و نەخۆشانه‌ى له‌ مانگى ته‌ممووز سه‌ردانى فریاكه‌وتنه‌كه‌یان كردووه‌ بریتی بووه‌ له‌ 17 هه‌زار و 837 نەخۆش و حاڵه‌ته‌كانى رووداوى هاتوچۆ به‌ ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكلیش به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌گه‌یه‌ندرێنه‌ ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ كه‌ ته‌نیا له‌ ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا 404 یان بۆ چووه‌.

له‌ هه‌ولێر پێوه‌دانى دووپشك و رووداوى ماتۆڕسكیل له...

له‌ هه‌ولێر پێوه‌دانى دووپشك و رووداوى ماتۆڕسكیل له‌ زیادبووندایه‌