لە رووباری خابوور

تەرمی كەسێك دۆزرایەوە پاسپۆرتی توركیای لە گیرفانە

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بەرگریی شارستانیی زاخۆ بەهەبوونی تەرمێك لە رووباری خابوور ئاگادار كرانەوە و تیمەکانیان توانیان تەرمەكە بدۆزنەوە و رەوانەی پزیشكی دادی زاخۆی بكەن، ئەوەش ئاشكرابووە هاوڵاتییەكە پاسپۆرتی توركیای لەگیرفاندا بووە.

جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە 964 وت، “تەرمەکە لە گوندی قەرەولای خۆرئاوای شاری زاخۆ لە تەنیشت دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دۆزراوەتەوە، دەستبەجێش گەیاندمانە پزیشکی دادی زاخۆ”.
وتیشی، پاسپۆرتی توركیا لە گیرفانی هاوڵاتییەكەدا دۆزراوەتەوە و تەمەنی 38 ساڵە.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆش بە 964 وت، “بەپێی زانیاری سەرەتایی زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر مانەوەی تەرمی پیاوەکە لە ئاو تێپەڕێوە و بەهۆی ئەوەی بۆنی كردووە، ناچار تەرمەكە خراوەتە ناو بەفرگرەوە، دواتر شیکاری بۆ رووداوەکە دەکرێت.
وتیشی، هیچ ئاسەواری لێدان لەسەر جەستەکەی كەسەكە نییە، جگە لە خراپبوونی جەستەکەی لەناو رووباری خابووردا، گومانیشمان هەیە تەنیا خنکان بێت، دواتریش زانیاری زیاتر لەسەر ئەو رووداوە رادەگەیەنین”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

تەرمى 12 کۆچبەر گەیشتەوە هەولێر

تەرمى 12 کۆچبەر گەیشتەوە هەولێر