بە بڕگەیەک بۆ بەرنامەی کار زیادکرا
پەڕلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسێتی دەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
پەرلەمانی عێراق، بڕگەیەکی بۆ بەرنامەی کاری ئەمڕۆی کۆبوونەوەکەی زیاد کرد و بڕیارە خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەو هەموارە نوێیە بکات کە ماوەیەکە مشتومڕی دروستکردووە.
پێشتر لە پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای باری کەسێتی ناڕەزایەتیی لێکەوتبووەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 4.8.2024، سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە 964ی وت، “پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە بە بڕگەیەک خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسێتی زیادبکات بۆ دانیشتنەکەی ئەمڕۆ”.
ئەو هەموارە پێشتر لە دانیشتنێکی پەڕلەمان هەڵگیرا، بەرچاوترین ناکۆکی لەسەری بووبێت، دیاریکردنی مەزهەب و بە شوودانی منداڵە لە تەمەنی نۆ ساڵیدا، کە هەموارەکە بۆ یاسای باری كەسێتی ژمارە 188ی ساڵی 1959 یە.
لە لایەکی دیکەوە، کاروان یاروەیس، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق بە 964ی وت، “لە دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمانی عێراقدا، سوننەکان شەڕی تێپەراندنی هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی دەکەن کە ئەو کەسانەی بەتۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستیەکاندا گیراون ئازاد بکرێن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەبەرامبەردا شیعەکانیش شەڕی تێپەراندنی هەمواری یاسای باری کەسێتیدەکەن کە رێگە دەدات بە زەواجی پێشوەخت و مەزهەگەرایی تووندتر دەکاتەوە، لەم نێوەندەدا کورد تەنیا ئەبێ تەماشکەر بێ!”.