لە گەرمیان

بە تۆمەتى دزینى زیاتر لە 13 ملیۆن تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

964+

وریا فەتاح

لەسەر سکاڵاى هاوڵاتییەک، پۆلیسى گەرمیان ژنێکى کەسێکى دەستگرکرد کە تۆمەتبارە بە دزینى نزیکەى 14 ملیۆن دینار.

بەپێى راگەیەنراوێکى پۆلیسى گەرمیان، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک لە بنکەى پۆلیسى رزگارى سکاڵاى لەسەر دوو ژن تۆمارکرد کە لە ئۆتۆمبێلەکەیدا بڕى 13 ملیۆن و 700 هەزار دیناریان لێ دزیووە، پۆلیس دەستى لە لێکۆڵینەوە کرد.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە بە سوود وەگرتن لە کامێراى چاودێرى توانرا تۆمەتبار دەستنیشان بکەن و لە نێو بازاڕى قەزاى کەلار یەکێکیان دەستگیربکەن.

“ئەو تۆمەتبارە ئافرەتە لەگەڵ چەند ئافرەتێکی دیکە کە مێردەکەشی لەگەڵدایە و خەڵکی دەرەوەی سنووری گەرمیانن لە قەزای کەلار خانویەکیان بەکرێ گرتوە و رۆژانە لەسنووری گەرمیان کاری سواڵکردن دەکەن دوای رەزامەندی دادوەر پۆلیس چونە ماڵەکەیان و لەنێو ماڵەکەیان دەستیان بەسەر هەشت هەزار و 700 دۆلار و بڕی پێنج ملیون و دووسەد وهەشتاو شەش هەزاردیناری عیراقی و چەن پارچە ئاڵتونێکدا گرت”، پۆلیسى گەرمیان وا دەڵێت.

باس لەوەشکراوە کە لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 بەندکراوەو فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی دیکە دەرچوە کە لەگەڵ تۆمەتبار پێکەوە تاوانەکەیان ئەنجامداوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ گیراوەکەدا بەردەوامە.

ژنێکى کوشت و حەوت ملیۆن دیناریشى لێ دزى

ژنێکى کوشت و حەوت ملیۆن دیناریشى لێ دزى