عێراقییەکان بۆ دابەزینی بەهای دۆلار خۆپیشاندان دەکەن

964+

توانا نەقی

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی کانونی دووەم، بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار خۆپێشاندان لە بەردەم بانکی ناوەندی عێراق ئەنجام بدرێت.

ئەحمەد سەلیم، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغدا بە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی راگەیاندووە، ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران و بانکی ناوەندی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانیان لە نزیک بانکی ناوەندی بڵاودەکەنەوە و گیانی خۆپیشاندەران دەپارێزن، هەروەها ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ روبەروو بوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو کە رووبدات.

ماوەی چەند مانگێکە بەهای دیناری عێراقی بەرانبەر دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، رێکارەکانی حکومەت و بانکی ناوەندیش نەیانتوانیوە نرخەکەی بگەڕێننەوە بۆ نرخی پێشوی کە 100 دۆلار بەرنبەر بو بە 148 هەزار دینار.

لە ئێستاشدا نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکاندا بەرانبەر بە 161 هەزارو 900 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.