عێراق پێنجەمە لە بەکارهێنانی قڕکەر

پسپۆڕێک: ماددە قڕکەرەکان دەچنە ناو چەوری و دووگەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەو ماددە قڕکەرانەی لە رێگەی رووەکەوە دەچنە لاشەی ئاژەڵەوە، “گریمانە کراوە دەچنە بەشی چەوی و دووگی ئاژەڵەکەوە، وەک لە گۆشتە ساغەکە”، ئەگەرەکانی ئەوەیە، بۆ مێش و مەگەز بەکارهاتووە، کاتێک ئاژەڵەکە دەیخوات.

پسپۆڕێک پێی وایە، کارکردنی پاشماوەیی دەرمانەکان، “لەوانە دروستکەری نەخۆشیە شێرپەنجەییەکان، کاریگەرییەکانی بەشێوەیەکی سەرەکی پەیوەستە بە بەکارهێنانی دەرمانە قڕکەرەکان، ئەوانیش ئەو جۆرە دەرمانانە لە خۆدەگرێت بۆ لەناوبردنی مێش، مەگەز، مێشوولە، گەنە، قڕنە، کێچ، قالۆنچە، مشەخۆرە دەرەکیەکان و رووەکە نەخوازراوەکان” بەکاردەهێنرێن.

بەگوێرەیی توێژینەوەکان، کە دکتۆر شاڵاو عارف پزیشکی پسپۆڕی ڤێرتێرنەری روونی دەکاتەوە بۆ 964، ” قڕکەرەکان 80% بۆ کشتوکاڵ بەکاردێت لەکێڵگەیی کراو داخراودا، 15% بۆ تەندروستی گشتی بەکاردێت، 5% لەبواری ڤێتێرنەری بەکاردێت، کە لە جیهاندا نزیکەیی پێنج ملیۆن تۆن لە دەرمانی قڕکەر بەرهەم دەهێنرێت، عێراق بە پلەیی پێنجەم دێت لەسەر ئاستی جیهان بە بەکارهێنانی 350 هەزار تۆن ماددەی قڕکەر”.

ئەو پزیشکە دەڵێت، “ئاژەڵ بە دوو رێگە ئەم قڕکەرانە وەردەگرێت، راستەوخۆ وەک چارەسەر بۆ لەناوبردنی مشەخۆرە دەرەکییەکە بۆی بەکاردێت، ناڕاستەوخۆش لە کشتوکاڵ و لەڕێگەیی خۆراک و ژینگە و بەئاویش دەیخواتەوە، لەکاتێکی لە کشتوکاڵدا بەکاردێت، تەنیا 1%ی رووەک سودی لێ وەردەگرێت 80% بەهەوا دەبێت و لەڕێگەیی بارانەوە دووبارە دەگەڕێتەوە ژینگەو سروشت و سەرچاوەیی ئاو ژەهراویی دەکات”.

لە ئاژەڵدا دوگ و چەوری 75% شانەیی چەورییە و گۆشتیش 25% شانەیی چەوریە، دکتۆر شاڵاو عارف دەڵێت، “واتە ئەو دەرمانە قڕکەرانەیی لەچەوریدا دەتوێتەوە و مەترسیدارن لە چەوری و دوگدا، وەک لە گۆشت”.

لە سلێمانی گۆشتفرۆشێک داخرا

لە سلێمانی گۆشتفرۆشێک داخرا