بەرەبەیانی ئەمڕۆ

تەرمى 12 کۆچبەر گەیشتەوە هەولێر

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە رۆژی 16.6.2024 یەختێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا نوقمبوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە تەرمى 12 کەس لەو کۆچبەرانە لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە رادەستی کەسوکاریان کرانەوە.

بەختیار ئیسماعیل کەسوکارى دوو لەو کۆچبەرانەیە کە ئەمڕۆ تەرمەکانیان گەیشتووەتەوە و لە رووداوەکەدا هەشت ئەندامى بنەماڵەکەیان تێداچووبوون، بە 964ـى وت،” داوا دەكەین حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵبدات تەرمەکانی تریش بهێنێتەوە، چونکە کاتێک گۆڕەکانیان لێرە بێت هیچ نەبێت سەبووریمان دێت”.

پێشتر لەوبارەیەوە ئەبوبەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، لەناو ئەو یەختەی کۆچبەران کە لە 16.6.2024 نوقمبوو،زیاتر لە 60 سەرنشین هەبووە کە زۆربەیان کوردى باشوور و رۆژهەڵاتى کوردستانن

پێداچوونەوە: میدیا گۆران

49 کەس لە یەختە نقومبووەکەدا بێسەروشوێنن

49 کەس لە یەختە نقومبووەکەدا بێسەروشوێنن