چی روودەدات؟

تەلەڤزیۆنی ئێران: ئەمشەو جیهان شایەتی چەند رووداوێكی جیاواز دەبێت

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

بێژەری كەناڵی سێی ئێران درەنگانی ئەمشەو رایگەیاند، ئەمشەو جیهان شایەتی چەند رووداوێكی جیاواز دەبێت.
دیار نییە ئەو قسانەی بێژەری تەلەڤزیۆنەكەی ئێران مەبەستی چییە، بەڵام چاودێرانی رووداوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وای بۆ دەچن ئێران هێرش بكاتە سەر ئیسرائیل.
لە دوای كوژرانی ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە تاران، كە سێشەممەی رابردوو بوو، رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران عەلی خامنەیی هەڕەشەی لە ئیسرائیل كرد و رایگەیاند “توندترین سزای ئیسرائیل دەدەن”.
هەرچەندە ئێستاشی لەگەڵدا بێت ئیسرائیل بەرپرسیاریەتیی خۆی لە كوشتنی هەنییە رانەگەیاندووە، بەڵام رەتیشی نەكردووەتەوە.
میدیا و ئاژانسە جیهانییەكان زیاتر سەرنجیان خستووەتە سەر سنووری نێوان لوبنان.

رێبەری ئێران: بە ئەركی خۆمان دەزانین تۆڵەی كوشتنی هەنی...

رێبەری ئێران: بە ئەركی خۆمان دەزانین تۆڵەی كوشتنی هەنییە بكەینەوە