265 باڵنده‌ى جۆراوجۆرى تۆماركردووه
فۆتۆگرافه‌رێكی كورد دواى دوو رۆژ گه‌ڕان وێنه‌ى باڵنده فێڵبازەکەی گرت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فۆتۆگرافه‌رێكی كورد ده‌چێته شاخه‌كانى نزیك گۆمى بێكۆدیان له سنوورى كوێستانه‌كانى برادۆست، بۆئه‌وه‌ى وێنه‌ى ئه‌و باڵندنه ده‌گمه‌نه بگرێت كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت، دواى دوو رۆژ مانه‌وه توانى وێنه‌كه‌ى تۆمار بكات.
سابیر دری، فۆتۆگرافه‌رى بوارى تۆماركردنى باڵنده‌كان، به 964ـى وت، باڵنده‌كه ناوى كه‌وده‌رى یه له‌رووه زانستیه‌كه‌ى پێیده‌ڵێن Caspian Snowcock و یه‌كێكه له باڵنده ده‌گمه‌نه‌كان و ته‌نیا له ناوچه سنوورییه‌كان ده‌ژیت.
وتیشی “دۆزینه‌وه و بینینى ئه‌و باڵنده‌یه زۆر قورسه چونكه له‌گه‌ڵ به‌رد و شاخه‌كان یه‌كڕه‌نگه و هه‌میشه فێڵ له مرۆڤ ده‌كات، چونكه به‌رده‌وام فیكه لێده‌دات و مرۆڤیش ناتوانێت بیبینێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له ناو سروشتى جیهاندا ئه‌م باڵنده‌یه به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه و نه‌مان ده‌چێت ته‌نیا له‌ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا و له‌به‌شێكى سروشتى ئه‌فغانستان و هیندستان ماون.
هه‌میشه له شوێنه به‌رزه‌كان ده‌ژیێت كه به‌رزیان له‌سه‌ر ئاستى رووى ده‌ریاوه له دوو هه‌زار مه‌تر كه‌متر نییه.
ئاشكراشی كرد، باڵنده‌كه‌ى له‌كاتى فڕین دۆزیوه‌ته‌وه و دواتریش كه شوێنه‌كه‌ى ده‌ستنیشان كردووه توانیویه‌تى وێنه‌كه‌ى بگرێت.
سابیر دری تاوه‌كو ئێستا توانیویه‌تى 265 جۆرى باڵنده له هه‌رێمی كورسدتان تۆمار بكات، به نیازه په‌رتوكێكی تایبه‌تیش به‌و باڵندانه بڵاوبكاته‌وه، پێشتر به 964ـى وتبوو كه كتێبه‌كه‌ى له‌مانگى نیسانى ئه‌مساڵ بڵاوده‌بێته‌وه، به‌ڵام هۆكارى بڵاونه‌بوونه‌ى تاوه‌كو ئێستا بۆ ئه‌وه‌ى گه‌ڕانده‌وه كه ده‌یه‌وێت ژماره‌ى باڵنده تۆماركراوه‌كانى بگه‌یه‌نێته 280 و ئینجا وه‌ك به‌شی یه‌كه‌مى كتێبه‌كه‌ى بڵاوی بكاته‌وه.