"تکایە ئاگر لەسەر شاخەکان مەکەنە"

شاخەوانان لەسەر لوتکەی گۆیژە هاوخەمی خۆیان راگەیاند

964+
دیلان محەمەد – سلێمانی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ گروپی شاخەوانی سلێمانی لەسەر لوتکەی شاخی گۆیژە کۆبوونەوە و پێکەوە پەیامی پاراستنی ژینگەیان بڵاوکردەوە .
عەبدولباقی قادر شاخەوان و ژینگەپارێز بە 964ـی وت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ زیاتر لە 50 شاخەوان لە چەند گروپێکی جیاوازەوە بە شاخڕەوی سەرکەوتنە سەر لوتکەی شاخی گۆیژە، هاوخەمی خۆیان بۆ سووتانی شاخی گۆیژە دەربڕی.
باسی لەوەکرد، پەیامی پاراستنی ژینگەی کوردستان و شاخەکانیان پێبووە، هۆشیاریان داوە بەو گەشتیارانەی لە سرووشتدا دەمێننەوە ئاگر لەسەر شاخەکان نەکەنەوە.
رۆڵی شاخەوانانیان خستەڕو بەرامبەر پاراستنی ئەو سروشتە و بەجێنەهێشتنی پاشماوەکانیان لەناو سروشتدا، ماتەمی خۆشیان بەرامبەر سوتانی چیای سەرکەشی گۆیژە راگەیاند.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

"ئەگەر هەواڵى ئاگرەکەم بیست وەک شێت رۆشتم بۆ گۆیژە"