گەڕەکی سەرکەوتنی قەزای کەلار

ئاگادار بن زبڵ لەو باخچەیە فڕێ بدەن سزا دەدرێن

964+

ژێوار خدر

باخچەیەک لە گەڕەکی سەرکەوتنی قەزای کەلار سەوز دەکرێت، کە پێشتر شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک بووە، شارەوانیی قەزاکەش دەڵێت لەمەودوا چاودێری بۆ دادەنێین و هەر کەس لەوێ خۆڵ فڕێ بدات سزا دەدرێت.

ئارام نەجمەدین بەرپرسی بەشی باخچەکانی شارەوانیی کەلار بە 964ـی وت، ئەم شوێنە پێشتر خەڵک زبڵ و خاشاکییان لێ فڕێداوە و ئێستا لەسەر رووبەری 400 مەتر باخچەیەکمان لێ دروستکردووە و سەوزمان کردووە و سیستمی ئاودێریشمان بۆ داناوە.

وتیشی، باخچەوانێکمان بۆ باخچەکە دابینکردووە و لە جەند رۆژی داهاتوودا بڕیارە گوڵیش بچێنین، بۆ رێگری کردن لە فڕێدانی زبڵ و خاشاک لە باخچەکە چاودێرێک دادەندرێت کە بەردەوام چاوسێری باخچەکە دەکات و هەر کەسێکیش  لەو شوێنە زبڵ فڕێ بدات سزا دەدرێت.

دواجار باخچەکەی بێدار سەوز دەکرێت

دواجار باخچەکەی بێدار سەوز دەکرێت