گەرمیان گەرمترینە

كەشوهەوا: ئاسمان ساماڵە بۆ ئەمڕۆ

+964
سۆما حەکیم زادە

کەش و هەوای هەرێم بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵە و گەرماکەشی هەروەک دوێنێیە.
بە پێی پێشبینییەكانی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
پلەكانی گەرما ئەمڕۆ لە گەرمیان پلەیەک بەرزبووەتەوە و 46 پلەی سیلیزییە و حاجی ئۆمەرانیش لەچاو دوێنێ کەشەکەی فێنکترە.

ئەمڕۆ سێشەممە 30.7.2024

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 42

سلێمانی: 38

دهۆک: 41

کەرکوک: 43

هەڵەبجە: 41

زاخۆ: 42

سۆران : 37

حاجی ئۆمەران: 24

گەرمیان: 46