مامۆستایەکی ئاینی وادەڵێت

“رێکخراوەکانی ژنان و هەندێ مەلا رۆڵیان هەبووە لە کەمکردنەوەى زەواج”

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

بەپێى قسەى جاسم کەلارى کە مامۆستایەکى ئاینى شارى کەلارە، بەشێک رێکخراوەکانى ژنان یەکێکن لە هۆکارەکانى کەمبوونەوەى هاوسەرگیرى، رەخنە لە مامۆستایانى ئاینیش دەگرێت کە پشکیان هەیە لە خراپبوونى کۆمەڵگەدا.

جاسم کەلارى قسەى بۆ 964 کردوو دەڵێت: رێکخراوەکانى ژنان رۆڵیان هەبووە لە کەمکردنەوەى پڕۆسەى زەواج، ئەوەش بەهۆى دانانى کۆمەڵێک کۆت و بەند لەسەر پیاوان کە ئەوەش وا دەکات زەواج کەم ببێتەوە.

ئەو باسى لەوەشکرد ئەو قسانەى تۆمەتخستنە پاڵ رێکخراوەکانى ژنان نییە بە تەنیا، بەڵکو بەشێک لە مامۆستایانى ئاینى و هەموو لایەنەکانى دیکەى وەک دادگا و میدیاش، رۆڵیان هەیە لە کەمبوونەوەى زەواج و تێکدانى شیرازەى خێزانى.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

رێکخراوێکی ژنان بەبیانووی سوکایەتی بە کێشی ژنێک ریکلا...

رێکخراوێکی ژنان بەبیانووی سوکایەتی بە کێشی ژنێک ریکلامێک رادەگرن