ئەگەر دەتەوێت بەشداریی موزایەدە بكە
شارەوانیی كۆیە چەند شوێنێك بەكرێ دەدات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی كۆیه رایگەیاند چەند موڵكێكی هەیە و بە زیادكردنی ئاشكرا بەكرێیان دەدات.
شارەوانیی كۆیە ئاماژەی بەوە داوە، هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاتەوە له 1.8.2024 و لە كاتژمێر 10:30 به‌یانی زیادكردنی ئاشكرا هه‌یه بۆ به‌كرێدانی ژمارەیەك موڵك، كە پێكهاتوون لە كابینەكانی سەرشەقامەكان، كۆگای هەڵگرتنی خۆراك لە ناوچەی پیشەسازی کۆیە، بەنزینخانەی ئازادی، شوێنی كوشتارگەی كۆیە و هەروەها دوكانەكانی سەرشەقامی حاجی قادر.
بەپێی راگەیاندراوەكەی شارەوانیی كۆیە موڵكەكان ئەمانەن:
1- 69 دانە كابینه‌ی سه‌ر شه‌قام له‌سه‌ر پارچه زه‌وییه‌كانی ژماره (1905/4 و 299/7 و 1040/4 و 493/4 و 3/1 5/7 ك 47ی حهمهبایزان و 167 ی قه‌لعه و 50/4 و 1 ی ده‌شتی كۆیه و 141 سرخومه و33/7 ی ك 45 ی هه‌واوان و 115 ی ك 52 ی بساتین و 484/15 ك 49ی كافرۆشیان به رووبه‌ری (6م2) بۆ هه‌ر كابینه‌یه‌ك و به‌كرێی خه‌مڵێنراوی ساڵانه (10000 دینار بۆ هه‌ر 1م2) زه‌وی وه بۆ ماوه‌ی (3) ساڵ.
2- كۆگای هه‌ڵگرتنی خۆراك له ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌سه‌ر به‌شێك له پارچه زه‌وی ژماره (371/195 ك 29ی (ده‌شتی كۆیه) به روبه‌ری (600م2) و به‌كرێی خه‌مڵێنراوی ساڵانه (1500000 یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار) دینار بۆ ماوه (3) ساڵ
3- به‌نزینخانه‌ی ئازادی له‌سه‌ر به‌شێك له زه‌وی ژماره (28/7 ك 45ی هه‌واوان) به روبه‌ری (3000م2) به كرێی خه‌مڵێنراوی ساڵانه (10000000 ده ملیۆن) دینار بۆ ماوه (3) ساڵ.
4- شوێنی كوشتارگه‌ی دروستكراو له‌سه‌ر به‌شێك له پارچه زه‌وی ژماره (24ی كه‌رتی 36ی كونه‌گورگ) به روبه‌ری (6875م2) به كرێی خه‌مڵێنراوی ساڵانه (1000000 یه‌ك ملیۆن دینار) بۆ ماوه‌ی(10) ساڵ به مه‌رجێك هه‌ر كه‌س بۆی ده‌رچوو ده‌بێ به‌پێی ئه‌و ده‌رخسته‌یه‌ی شاره‌وانی دایناوه نۆژه‌نكردنه‌وه ئه‌نجام بدات.
5- دوكانه‌كانی سه‌ر شه‌قامی حاجی قادر به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:-
أ- دوكانی ژماره (1) به كرێی ساڵانه‌ی (2500000 دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار) بۆ ماوه‌ی (3) ساڵ
ب- دوكانه‌كانی ژماره (2 تا 12) به كرێی ساڵانه‌ی (1500000 یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار) بۆ ماوه‌ی (3) ساڵ
ت- دوكانی ژماره (13 و 14) به كرێی ساڵانه‌ی (850000 هه‌شت سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار) بۆ ماوه‌ی (3) ساڵ
پ- دوكانه‌كانی ژماره (15 تا 22) به كرێی ساڵانه‌ی (1250000 یه‌ك ملیۆن و دووسه‌د په‌نجا هه‌زار دینار) بۆ ماوه‌ی (3) ساڵ
ج- شوێنی كوشتارگه‌ی دروستكراو له‌سه‌ر به‌شێك له پارچه زه‌وی ژماره (24ی كه‌رتی 36ی كونه‌گورگ) به روبه‌ری (6875م2) به كرێی خه‌مڵێنراوی (1000000 یه‌ك ملیۆن دینار) بۆ ماوه‌ی(10) ساڵ به مه‌رجێك هه‌ر كه‌س بۆی ده‌رچوو ده‌بێ به‌پێی ئه‌و ده‌رخسته‌یه‌ی شاره‌وانی دایناوه نۆژه‌نكردنه‌وه ئه‌نجام بدات.
تاقیگە بێ مۆڵەتەکان بچن بۆ تەندروستی کۆیە
کۆیە
دۆی دادە نەڕژاوە
مامۆستا رێواس (دۆ)ی بۆ قوتابییەکانی هێناوە
له قه‌زاى ته‌قته‌ق
كچێکی ته‌مه‌ن 16 ساڵان كه‌وتووه‌ته ناو زێی بچووک و تەرمەکەی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
وا بڕوا بێ بەش دەبن
دوو پۆل بۆ قوتابخانەیەک زیاد کرا، ئێستا مامۆستایان کەمە
چیرۆکی ئازاد فەڕەنسی ببینن