کەسێکیش بریندارە

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە نزیک تونێلی پیرمام کەسێک گیانی لەدەستدا

964+

توانا نەقی

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە نزیک تونێلی پیرمام کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکیش بریندارە.

دکتۆر کامەران مەلا عومەر بەڕێوەبەری نەخۆشانەی پیرمام بە 964ـی وت، رووداوەکە وەرگەڕان بووە و دوو برا لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون یەکێکیان پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانەکەمان گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیکەیان بریندارە.

وتیشی، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە و تەمەنی 20 ساڵە و بریندارەکەش 16 ساڵ و خەڵکی قەزای پیرمامن.

بەقسەی دکتۆر کامەران بریندارەکەیان رەوانەی هەولێر کردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا و حەوتی د...

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا و حەوتی دیکە بریندارن