رووبەڕووى دادگا دەکرێنەوە

لە سۆران چوار قومارچى دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى سۆران، دەستگیرکردنى چوار تۆمەتبارى راگەیاند کە لەناو کافتریایەکى شارەکەدا تاوانى قورمارکردنیان ئەنجامداوە.

بەپێى راگەیەنراوى پۆلیس، دوای بەدواداچوون و چاودێریکردنی یەکێک لە کافتریاکانی شاری سۆران دەرکەوت کەوا تاوانی قوماری تێدا ئەنجام دەدرێت.

باس لەوەشکراوە، رۆژى 23.7.2024 دواى وەرگرتنى فەرمانى دادوەرى لێکۆلینەوەی سۆران بەهاوکاری بەشی پۆلیسی چالاکیەمەدەنییەکانی سۆران چوون بۆ شوێنەکە و  لەکاتی قومارکرن توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربکرێن.

ئەو تۆمەتبارانە ئێستا بە بریاری بەرێز دادوەر بە پێی مادە 389 لە یاسای سزادان راگیراون.

23 کەس بە تۆمەتی قومارکردن دەستگیرکران

23 کەس بە تۆمەتی قومارکردن دەستگیرکران