بچن زەوییەکانتان تۆمار بکەن

خاوەن زەوییە سندوقییەکانى چۆمان ئاگادار دەکرێنەوە

964+

وریا فەتاح

شارەوانى چۆمان داوا لەو خاوەن زەویە سندوقییەکان دەکات سەردانیان بکەن و زەوییەکانیان تۆمار بکەن.

سەرۆکى شارەوانى چۆمان:

زەوی سندووقی، ئەو زەوییانەن کە چەپ و راستی بەشێوەی زێدەڕۆ دروستکراون و کراون بە خانوو، بەڵام تائێستا رێگە نەدراوە زەوییە سندووقیەكە بکرێتە خانوو

موخلس ناوەندى، سەرۆکى شارەوانى چۆمان بە 964ـى وت، ئاگادارییەکە بۆ ئەو کەسانەیە کە خاوەنى زەوى سندوقین لە چۆمان و تائێستا زەوییەکانیان تۆمار نەکردووە.

رونیشى کردەوە، تۆمارکردنەکە بەرژەوەندى خەڵکە و دواى تۆمارکردن و وەرگرتنى رەزامەندى بەپێى رێنماییەکان دەتوانێت دەستبکات بە دورستکردنى خانوو لەسەر زەوییەکەى.

موخلیس ناوەندى:

لەبەر ئەوەى ئەو کەسانە خاوەنى راستەقینەى زەوییەکان نین، نرخى بەناوکردنى زەوى سندوقى 10%ـى کۆى نرخى زەوییەکەى تێدەچێت، واتا ئەگەر زەوییەک نرخەکەى 10 هەزار دۆلار بێت بۆ بەناوکردى دەبێت خاوەنەکەى 1000 دۆلار بدات

“مانگانە لە چۆمان دوو بۆ سێ حاڵەتى زەوى سندوقى لە شارەوانى زەوییەکانیان تۆمار دەکەن و شارەوانیش رەزامەندیان بۆ وەردەگرێت تا دەستبکەن بە دروستکردنى خانوو”، سەرۆکى شارەوانى چۆمان واى وت.

ئاگادارییەک بۆ خاوەن زەوییە سندوقییەکانى سۆران

ئاگادارییەک بۆ خاوەن زەوییە سندوقییەکانى سۆران