لەناو بارهەڵگردا شاردراوەتەوە

لە خانەقین 200 هەزار حەبی ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

964+

راژان باجەلان – خانەقین

لە دەروازەی مەنزەریە و لە قەزای خانەقین، دەست بەسەر 200 هەزار پارچە حەبی کەپتاگۆندا گیرا کە لەناو بارهەڵگرێکدا شاردرابوویەوە.

ئێوارەی شەممە 28.7.2024 بە هەماهەنگی ژمارەیەک لایەنی ئەمنی توانراوە دەست بەسەر حەپەکاندا بگیردرێت.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە خانەقین هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی، “بە هەماهەنگی نێوان هەواڵگريی عێراق و دەستەی گومرگی عێراق و ئیدارەی دەروازەی مونزەریە و چەند لایەنێکی تری هاوکار، دەست بەسەر 200 هەزار حەبی کەپتاگۆن گیرا، کە لەناو ئاسنەکانی مەکینەی دروستکردنی پسکوویت بە شارەزایانە شاردرابوویەوە”.

هەروەها وتی، “ئەم بارە بە شێوەی ترانزێت هاتووە لە سوریاوە بۆ ئێران و پاشان عێراق و لە مەرزی مونزەریە و بەهۆی هەندێ زانیاری وردەوە دەستی بەسەراگیراوە”.

دەروازەی مونزەریە 10 کیلۆمەتر لە ناوەندی قەزای خانەقین دوورە و بە یەکێک لە دەروازە هەرە چالاکەکان دادەنرێت لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و رۆژانە بە رووی گەشتیارانی هەردوولا و گواستنەوەی شتومەکدا کراوەتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

کارگوزارانی نەخۆشخانەی خانەقین بایکۆتیان کرد

کارگوزارانی نەخۆشخانەی خانەقین بایکۆتیان کرد

کارگوزارانی نەخۆشخانەی خانەقین مانیان گرت و کاسباکارا...

کارگوزارانی نەخۆشخانەی خانەقین مانیان گرت و کاسباکارانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانیش دەستگیر کراون