هەواڵەکان
کارگوزارانی نەخۆشخانەی خانەقین مانیان گرت و کاسباکارانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانیش دەستگیر کراون
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە کارگوزارەکانی نەخۆشخانەی خانەقین کەژمارەیان 40 کارمەندە بە تەواوی دەستیان لە کار هەڵگرت بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە و تا ماوەیەکی نادیار نایەنەوە سەرکار .
کێشەی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی هەر چارسەر نەبووە و لە شەوی رابردووەوە چەند کەسێک لە کاسبکارانی مەیدانەکە دەستگیرکراون و نوێنەری کاسبکارانیش دەڵێت، نزیکەی 33 کەس گیراون.
دوای ئەوەی ئەنخامەکان بڵاوکرایەوە و ئەوەی دەرچوو بوو خۆشی خۆی کرد و ئەوانەشی ماونەتەوە لە چاوەڕوانیدان، ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان، خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی زانستی، وێژەیی و پیشەیی حکومی و ناحکومی بڵاوکردەوە.