لە کەلار

کارمەندێکی ھاتوچۆ لەگەڵ ئەرکەکەیدا جێگای کارەکەی بە گوڵ رازاندووەتەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان، لەگەڵ راپەراندنی کارەکانی خۆی، لە شوێنی کارەکەی ژمارەیەک ئینجانەی گوڵی داناوە، دەڵێت دڵم پێیان خۆشە.

ئاکۆ ھەمزە، لە یەکێک لە فولکەکانی ناو شاری قەزای کەلار لە ئەرکدایە بە 964ـی وت،”ماوەی 16 ساڵە کارمەندی ھاتوچۆم، حەزمکرد شوێنی کارەکەم ژینگەیەکی جوانی ھەبێت، لەساڵی پارەوە دەستمکرد بە دانانی ئینجانە و گوڵ”.

گوڵەکانم زۆر خۆشدەوێت، ئەو رۆژانەشی کە خۆم لە دەوام نیم بە ھاوڕێکانم ئەڵێم ئاگایان لە گوڵەکانم بێت، لەکاتی پشوەکانیش خۆم دێم سەردانی گوڵەکان ئەکەم و ئاویان ئەدەم، ئاکۆ ھەمزە وای وت.

ئاکۆ باسی ئەوەشیکرد، زۆرجار کە خەڵکی لێرەوە تێپەڕیوە گوڵەکانیان بینیوە لایان جوان بووە ھاتوون داوایانکردوە، دەشڵێت”دەست نانێم بەڕوی کەسەوە کاتێک داوای گوڵ ئەکەن پێیان ئەدەم”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بازاڕى سۆران به‌ سەبەتەی گوڵ ده‌ڕازێندرێته‌وه‌

بازاڕى سۆران به‌ سەبەتەی گوڵ ده‌ڕازێندرێته‌وه‌