وادە دیاریکرا

حەوت مامەڵەی فۆڕمی خۆراک لە کەرکوک دەستپێدەکاتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

لە کەرکوک حەوت مامەڵەی پەیوەست بە فۆڕمی خۆراک لە 15.8.2024 وە دەستپێدەکاتەوە و “پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ پسوڵەکان لە رێگەی ماستەرکارتەوە دەبێت”.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28.7.2024، فەرمانگەی فۆڕمی خۆراکی کەرکوک لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، “دەست دەکەنەوە بە کارکردن لە حەوت مامەڵەی پەیوەست بە فۆڕمی خۆراک و هەرکەسێک یەکێک لەو مامەڵانە ئەنجام بدات پێویستە ماستەر کارتی هەبێت”.

مامەڵەکان بریتیی دەبن لە:

– دەرکرنی فۆڕمی خۆراک
– منداڵ زیادکردن بۆ سەر فۆڕمی خۆراک
– گۆڕینی جێگای وەکیل خۆراک
– هەڵوەشاندنەوەی مردوو
– ڕاستکردنەوەی ناو
– گۆڕینی سەرۆکی خێزان
– لەدەستدانی کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی

رۆژی 8.4.2023، فەرمانگەی خۆراكی کەرکوک، مامەڵەی فۆرمی خۆراکی راگرت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی فۆرمی خۆراک لە کاغەزەوە بکرێت بە کارتی ئەلیکترۆنی.

رێگاى کەرکوک بۆ بەغدا داخرا

رێگاى کەرکوک بۆ بەغدا داخرا