شاره‌وانى: لێپرسینه‌وه‌ ده‌كه‌ین

زبڵ و خاشاكى ته‌قته‌ق فڕێده‌درێته‌ ناو رووبارى ناحیه‌كه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ ده‌ست 964 كه‌وتووه‌، ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندین نایلۆنى پڕ زبڵ و خاشاك فڕێدراونه‌ته‌ ناو زێى بچووك له‌ ناحیه‌ى ته‌قته‌ق و به‌ ئاوه‌كه‌دا ده‌ڕۆن، سه‌رۆكى ، به‌ڵام شاروانیش‌ ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ى زبڵیان فڕێداوه‌ته‌ ئاوه‌كه‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كر‌ێت.

كێشه‌ى زبڵ و خاشاكى ته‌قته‌ق بۆ رۆژى 27.6.2024 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كاتێك شوێنێك له‌ سنوورى ناحیه‌ دیاریكرا بۆ كۆكردنه‌وه‌، خه‌ڵكه‌كه‌ى رێگریان لێكرد، ئێستا كۆمپانیای پاككه‌ره‌وه‌ نازانێت زبڵ و پاشماوه‌ كۆكراوه‌كان بباته‌ كوێ.

نه‌مر نیاز كاكه‌ڕه‌ش، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق به‌ 964ـى راگه‌یاند، لێپرسینه‌وه‌ى یاسایی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زبڵ و پاشماوه‌كانیان فڕێداوه‌ته‌ ناو ئاوه‌كه‌وه‌.

وتیشی “به‌پێی زانیارییه‌كانیان ئه‌وانه‌ى زبڵه‌كه‌یان به‌وشێوه‌یه‌ فڕێداوه‌ گه‌شتیار و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانن و به‌دواداچوونى ووردیش بۆ ئه‌م سه‌رپێچییه‌ ده‌كه‌ین”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌هۆى نه‌بوونى شوێن بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاشماوه‌كان، كاره‌كانى كۆمپانیاى پاككه‌ره‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ به‌ڵام كارى كۆكردنه‌وه‌كه‌یان سست بووه‌.

باسی له‌وه‌شكرد، ئێستا قسه‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ گوایه‌ شوێنێكی تایبه‌ت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و پاشماوه‌ى كۆیه‌ و ناحیه‌كانى ته‌قته‌ق و سێگردكان دیاری بكرێت و هه‌ر له‌و شوێنه‌ش كارگه‌ى ریسایكلین دابندرێت، به‌ڵام “ده‌ڵێت ئه‌مه‌یان تا ئێستا قسه‌یه‌ و نه‌بووه‌ته‌ فه‌رمى و به‌ كردار جێبه‌جێ بكرێت”.

 لە تەقتەق شوێنێک نییە بۆ فڕێدانی خۆڵ و خاشاک

 لە تەقتەق شوێنێک نییە بۆ فڕێدانی خۆڵ و خاشاک