بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای هەولێر 1
دەوام دەكەن
بەڕێوەبەرایەتیی كارەبا رۆژانی شەممەش پارە وەردەگرن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای هەولێر، رایگەیاند رۆژانی شەممەش كە پشووی فەرمییە، ئەوان لە فەرمانگەكەیان دەبن بۆ وەرگرتنی پارەی هاوبەشانی كارەبا و قەرزی هاوڵاتیان.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەمڕۆ شەممە 27.7.2024 هاوڵاتیانی ئاگادار كردەوە رۆژانی شەممەش سەرەڕای ئەوەی كە پشووە، فەرمانگەكەیان كراوە دەبێت و رۆژانی دواتریش پارە وەرگرتن تا سەعات چوار و نیوی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای هەولێر دەڵێت، ئەم بڕیارەیان بۆ ئەوەداوە زۆرترین خەڵك لە بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ـی قەرزی كرێی كارەبا سوودمەند بن.
بە گوێرەی راگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتییەكە، كە پێشتر رایگەیاندبوو، رۆژی 31ی ئەم مانگە ئۆفەری 20%ی داشكانی قەرزی كارەبا كۆتایی دێت.
لێخۆشبوونهكهى حكومهت قهرزى بچووكیشی گرتهوه
كارەبا
ئەمساڵیش 80 دیکە لەکارکەوتووە
لە سلێمانی ساڵی پار نزیکی 840 محاویلەی لە كاركەوتوو کارەبا هێندراونەتە وەرشە چاککردنەوە
هاوڵاتییەكی هەولێر
زیاتر لە 50 كارتۆن خورمای بۆ كوردانی رۆژئاوا هێناوە
بەرەو داڤۆس دەچوو
فڕۆكەكەی ترەمپ كێشەی تێكەوت و گەڕایەوە
رووداوی هاتوچۆ وای لێکردووە