بە شەش تیم خەریکی کۆنتڕۆڵ کردنن

سێ کاتژمێر زیاترە گوندی وڵاش لە ناوچەی باڵەکایەتی دەسوتێت

964+

ژێوار خدر

لە سنوری ناوچەی باڵەکایەتی، زیاتر لە سێ کاتژمێرە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و بە شەش تیمی بەرگری شارستانی چۆمان خەریکی کۆنتڕۆڵ کردنین.

رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت: لە کاتژمێر 11:00ـى سەر لە بەیانییەوە ئاگادار کراینەوە لە بوونی ئاگرێک، لە پشتی گوندی وڵاش لە سنوری قەسرێی دەڤەری باڵەکایەتی.

وتیشی “ئاگرەکە زۆر بەرفراوانە و بە شەش تیم ئێستا خەریکی کۆنتڕۆڵ کردنین و لەوانەیە پێویستمان بە تیم و هێزی پاڵپشتی زیاترش هەبێ لە ئەگەری کۆنتڕۆڵ نەکردنی ئاگرەکە”.

لەبارەی هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا نازانرێ هۆکارەکەی چیە، زەرەر و زیانەکانیش نەخەمڵێندراون، چونکە تیمەکانيان تەنیا دەیانەوێ بە زووترین کات ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و دوای کۆنتڕۆڵ کردنی دەست دەکەن بە لێکۆڵینەوە.

بەقسەی رەوەند هاودیانی، کۆمەڵێک کورەی هەنگ لەو شوێنەوە دانراون پێشبینی دەکەن بەشێک لەو هەنگانە سوتابن بەهۆی ئاگرەکەوە و دەشڵێت “خاوەنی هەنگەکانمان ئاگادار کردووەتەوە بێن هەنگەکانییان بگوازنەوە بۆ شوێنێکی تر”.

ئاگر لە سنووری پێنج گوندی قەزای ئامێدی کەوتەوە

ئاگر لە سنووری پێنج گوندی قەزای ئامێدی کەوتەوە