نرخه‌كه‌شی هه‌رزانه
عێراق له‌به‌رهه‌مهێنانى ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی نزیك بووه‌ته‌وه
964+
ژووری هەواڵ
عێراق خه‌ریكه له به‌رهه‌مهێنانى ئۆتۆمبێلى كاره‌بایی نزیكده‌بێته‌وه و ئه‌و نرخه‌ى بۆشی داناوه، له‌چاو نرخى ئێستا ئۆتۆمبێل هه‌رزانه.
پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای (زه‌هه‌ب) كه سه‌ر به حكومه‌تی عێراقه، له‌جێبه‌جێكردن دایه كه ماوه‌ی ساڵێكه خه‌ریكییه‌تی و له‌دواى قۆناغ نزیكبووته‌وه كه به‌رهه‌كانى بخاته بازاڕه‌وه .
ئەمڕۆ پێنچشەممە ده‌سته‌ی پیشه‌سازی سه‌ربازی عێراق له کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا ئاشكراى كرد، پلانیان وایه له كۆتایی ئه‌مساڵ ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له جۆرى “گۆڵدن” به چوار مۆدێلی جیاوازه‌وه بخاته بازاڕه‌كانی عێراقه‌وه.
نرخی هه‌ر ئۆتۆمبێلێكیش له نێوان پێنج ملیۆن تاوه‌كو شه‌ش ملیۆن و 500 هه‌زار دیناری عێراقی ده‌بێت .
به‌قسه‌ى ده‌سته‌كه ، كۆمپانیاكه، له توانایاندایه ساڵانه 24 هه‌زار ئۆتۆمبێل به 12 مۆدێلی جیاواز به‌رهه‌م بهێنن و هه‌موو پارچه یه‌ده‌گه‌كانیشی به‌رده‌ست بكات.
باس له‌وه‌شكراوه، ئۆتۆمبێلی تایبه‌تیش به پۆلیس به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه كامێرای تایبه‌تی تێدایه و له توانای دایه له دووری یه‌ك كلیۆ مه‌تر وێنه‌ی كه‌سه‌كان بگرێت و كه‌سانی داواكراو بناسێته‌وه.