بۆ ماوەی 20 رۆژ

عێراق لینکی ناوتۆمارکردنی بە ئەلیکترۆنی بۆ حەج کارا کرد

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە ئێستاوە بۆ ماوەی بیست رۆژ دەتوانن بە شێوەی ئەلیکترۆنی ناو تۆماربکەن بۆ تیروپشکی ئەنجامدانی حەج بۆ ساڵی داهاتوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.7.2024 دەستەی حەج و عەمرەی عێراق لینکێکی تایبەتی بەڵاو کردەوە بۆ ناو تۆمارکردن لە تیروپشکی ئەنجامدانی فەریزەی حەج بۆ ساڵی داهاتوو، ئەو تیروپشکە سەرتاسەری عێراق دەگرێتەوە جگە لە هەرێمی کوردستان و بۆ ماوەی بیست رۆژ ئەو لینکە کارایە.

دلێر جەبار لە نوسینگەی کەرکوکی دەستەی حەج و عەمرە بە 964ـی وت، لە سەر راسپاردەی سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق ئەو لینکە بڵاو کرایەوە و بەخۆڕایی دەبێت.

وتیشی، ئەو کەسانەی ساڵانی رابردوو ناویان تۆمار کردووە یاخود تەمەنیان لە سەرووی 50 ساڵ دەبێت هەلی وەرگرتنی زیاتریان دەبێت.

دەربارەی ئەوەی رێژی حەج چۆن دیاری دەکرێت ئاماژەی بەوەکرد، بەشی عێراق لەسەر رێژەی دانیشتوانەکەی دەبێت لە یەک ملیۆن هاوڵاتی هەزار کەس دەبێت بۆ نمونە گەر کەرکوک رێژەی دانیشتوانەکەی 900 هەزار کەس بێت ئەوە مافی کەرکوک 900 کەس دەبێت لەو تیروپشکە، وتیشی ئەو تیرو پشکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، چونکە ئەوان رێکاری تایبەت بە خۆیان هەیە.

لەم لینکەوە دەتوانن ناوی خۆتان تۆمار بکەن بۆ تیروپشکی حەج.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

زیاتر لە 17 هەزار کەس چەکەکانیان تۆمارکردووە و تیروپشکی...

زیاتر لە 17 هەزار کەس چەکەکانیان تۆمارکردووە و تیروپشکی ناوی حاجیان ئەنجام دەدرێت