کەش و هەوا

چەند پلەیەک پلەکانی گەرما دادەبەزن

964+

توانا نەقی

بەپێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش یەک بۆ سێ پلە دادەبەزن لە چاو دوێنێدا.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ جەو فێنکتر دەبێت و پلەکانی گەرما دادبەزن، هەرچی پێشبینییە بۆ سبەینێش پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و تۆز و خۆڵیش دەبێت.

بەرزتری پلەی گەرماش وەک هەمیشە گەرمیانە بە 44 پلە و نزمترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 30 پلەی سیلیزی.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 25.7.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوەبە(3-1)پلەی سیلیزی بەراوورد بەتۆمارکراوەکانى دوێنێ.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند (10 –25 )کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 41
سلێمانی : 40
دهۆک : 41
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 41
زاخۆ :42
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 30
گەرمیان : 44