تۆز و خۆڵەکە دووردەخاتەوە

پێشبینی دەکرێ بایەکی ووشک و کەمێک فێنک بگاتە کوردستان

964+
ئەحمەد مستەفا

پێشبینکارێکی کەشوهەوا دەڵێت، “بایەکی بەهێز روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، ماڵەکانتان قایم بکەن”، هەروەک رۆژی 29.7.2024 بۆ روودانی ئەو گۆڕانی کەشوهەوایە دیاری کردووە.

پێشبینیکارەکە دەڵێت، “خۆتان ئامادە بکەن و ماڵەکانتان قایم بکەن، چونکە بایەکی بەهێز روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت سلێمانی دەکات”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24.7.2024، سالار عەلی پێشبینیکاری کەشوهەوا بە 964ی وت، “رۆژی دووشەممەی داهاتوو، خێرای با خێرایی بای باکور و بای باکوری رۆژهەڵات روو لە بەشێکی زۆری ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان دەکەن”.

پێشبینیکراوە، بایەکە بەتایبەت ناوچەکانی سلێمانی، کەرکوک و سنووری گەرمیان و بەشێک لە ناوچەکانی شاری هەڵەبجە و بەشێکی تری ناوچەکانی شاری هەولێر بەلاوازی ناوچەکانی شاری دهۆک بگرێتەوە.

ئەو پێشبینکاری کەشوهەوایە بەو گوێرەی شیکاری و پێگەکانی کەشوهەوا بێت، “خێرایی ئەم بایە لە هەندێک ناوچە بۆ سەروو 25 تا 50 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دانراوە، لە هەندێک ناوچەی تر خێرایی دوو ئاڕاستەی یەک دەگرن دەچێتە سەرو 55 و لە هەندێک جار سەروو 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا”.

بایەکە پێشبینی کراوە، “تاڕادەیەک ووشک و کەمێک فێنک بێت”، لە هەندێک ناوچە شەوان تا کاتی دەرکەوتنی خۆر وبەرەبەیان پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن لە ناوچە شاخاوییەکان، “خێرایی ئەم بایە سوودی هەیە بۆ پاککردنەوەی هەوا و دوورخستنەوەی دووکەڵ و تۆزو خۆڵی لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان”، سالار عەلی وای وت.

تۆز و خۆڵ بەڕێوەیە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

تۆز و خۆڵ بەڕێوەیە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە