ناو نووسین دەستپێدەکەن
سۆران قوتابخانە بۆ نەخۆشانی داون سیندرۆم دەکاتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، “ىڕیارێکی بۆ کەسانی (داون سيندرۆم) دەرچواند و بڕیارە قوتابخانەیەکیان بۆ بکاتەوە، وە ناونووسین لە بەشی پلانی پەروەرەی قەزاکان دەستپێدەکات”.
لە راگەیەندراوێکدا، ئەمڕۆ چوارشەممە 24.7.2024، ئیدارەی سەربەخۆ سۆران لە هەژماری خۆی ئاماژەی بەوەکردووە، “لەسەر بڕیار و راسپاردەی هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، قوتابخانەیەکی تایبەت بۆ ( داون سیندرۆم ) لە سۆران دەکرێتەوە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، “سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە، بۆ دەستپێکردنی رێکارەکان و لێرەوە رایدەگەیەنین، کە هەر خێزانێک نەخۆش یان کەسانی وای هەیە، بەمەستی ناونووسکردن سەردانی بەشی پلادانانی پەروەردەی سنووری قەزاکان بکات”.