سه‌ردانى 1500 شوێنكار كراوه
له چه‌مچه‌ماڵ 40 تۆن خۆراكى ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ناوبران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نته‌رى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ و له ماوه‌ى زیاتر له شه‌ش مانگدا لیژنه‌كانى قایمقامییه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر 40 تۆن خواردن و خواردنه‌وه‌ى ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرتووه، نوێنه‌رى قایمقامیش ده‌ڵێت، 1500 شوێنكاریان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه.
رێبوار جه‌بار، نوێنه‌رى قایمقام له ليژنه‌كانى قایمقامییه‌تى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به 964ـى راگه‌یاند، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا ئه‌و شوێنكارانه‌ى سه‌رپێچیان له رێنمایی لیژنه‌كان كردووه به بڕی شه‌ش ملیۆن دینار سزاى پێبژاردنیان بۆ كراوه.
وتیشی “بڕه پاره‌ى سزاكان جۆراوجۆرن و به‌پێی قه‌باره‌ى سه‌رپێچییه‌كانیان داندراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كارى لیژنه‌كانیان بریتی بووه له بازاڕه‌كانى ناو سه‌نته‌رى قه‌زا و دوكان و ماركێتى ناو كۆڵانه‌كان، دوایین بڕه مادده‌ى دهستبهسهرداگیراویشیان بریتیی بووه له پێنج تۆن، كه له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتبوو و له‌ناويان بردووه.
به قسه‌ى نوێنه‌رى قایمقام، سزادانى سه‌رپێچیكاران به ته‌نیا پێبژاردن نه‌بووه، به‌ڵكو داخستن و بهڵێننامهوهرگرتنیش بووه له‌وانه‌ى سه‌رپێچییان كردووه.