پێشبینییەكانی كەشوهەوا

ئەمڕۆ گەرماكەی زۆر بەتین نابێت

964+

ژووری هەواڵ

بە پێی پێشبینیەکانی کەشوهەوا، ئەمڕۆ سێشەمە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچەکانى باشوور پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونی کەمێک تۆز، پلەکانی گەرماش کەمێک نزمترە بە بەراورد بە دوێنێ.

بەشی پێشبینییەكانی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە،  ئەمڕۆ کەشەکە تۆزێک فێنکتر دەبێت، پلەکانی گەرما روو لە دابەزینن، بەڵام گەرمترین شوێن هەر گەرمیانە و 47 پلەیە، فێنکترین شوێنیش وەك هەمیشە حاجی ئۆمەرانە بە 32 پلە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر: 44

سلێمانی: 42

دهۆک: 43

کەرکوک: 46

هەڵەبجە: 44

زاخۆ: 43

سۆران: 42

حاجی ئۆمەران : 32

گەرمیان : 47