نازی هەڵدەگرن
گەنجێک بە کۆڵ دایکی دەباتە باخ و کێوەکانی هەورامان
964+
پەری ساڵح
گۆران خدر، گەنجێکی کاسبی تەمەن 27 ساڵی تەوێڵەییە، هێندە عاشقی دایکییەتی وەک خۆی دەڵێت، دڵی نایێ ژن بهێنێ و لێی دووربکەوێتەوە و رۆژانەش دایکی بە کۆڵ دەباتە پیاسەی ناو باخان و کێوەکانی هەورامان.
گۆران لە رێگای پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بە 964ی وت، دایکم جگە لەوەی نەخۆشە پیر بووە و دڵی ناسک بووەتەوە هاوشێوەی منداڵێک، هەربۆیەش لەگەڵ خوشک و براکانم نازی هەڵدەگرین و بێ نازی ناکەین.
ماوەی پێنج ساڵ دەبێ دایکی گۆران جەڵتە لێیداوە و بەهۆیەوە توانای جوڵەی نەماوە و بە زەحمەتیش رێ دەکات و دەبێت دەستی بگرن.
گۆران خاوەنی سێ خوشک و حەوت برایە و خەڵکی تەوێڵەن، زۆریان ژیانی هاوسەرگیرییان پێکهێناوە، گۆران باوکی و خوشکێکیشی خزمەتی دایکییان دەکەن.