کەش و هەوا

پلەکانی گەرما دادەبەزن

964+

توانا نەقی

بەپێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش لە چاو دوێنێدا کەمێک دادەبەزن.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەوەی هەیە لە دابەزینی پلەکانی گەرما تەنیا بۆ ئەمڕۆیە و سبەینێ تا سێ پلەیەک پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و کەش گەرمتر دەبێت.

ئەمڕۆ یەک شەممە 21.7.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەرخۆ (5 – 15 )کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 42
سلێمانی : 41
دهۆک : 42
کەرکوک : 46
هەڵەبجە : 43
زاخۆ : 42
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 03
گەرمیان : 46