سایلۆی چەند شارێکی دیکەش داخران

زیاتر لە 45 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی چەمچەماڵ وەرگیراوە

964+

توانا نەقی

پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جوتیارانی سنووری قەزای چەمچەماڵ کۆتایی هات و تەنیا بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 45 هەزار تۆن گەنمیان لێ وەرگیراوە، لە هەمان کاتدا لە بەشێکی دیکەی شارەکان سایلۆ داخرا.

قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، سایلۆی قەزاکە لە ماوەی 43 رۆژدا زۆر بە باشی توانیویانە کارەکانیان بکەن و گەنمی جوتیاران وەربگرن کە بۆ ئەمساڵی 2024 بڕەکەی 45 هەزار و 655 تۆن وەرگراوە.

دەشڵێت، لەو بڕە گەنمەی وەرگیراوە 8 هەزار تۆنی بۆ سلێمانی رەوانە کراوە و 964 تۆنی ماوە وەربگیرێت و سێ هەزار جوتیاریش سوودمەندبوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی گەنمی وەرگیراو لەو سنوورە لە ساڵی 2018 بۆ 2023، 124 هەزار و 625 تۆن بووە و 86 ملیار دینار دراوە بە جوتیاران و 7 هەار جوتیار سوودمەند بوون.

هەر لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی کەلار، سەید سادق، دوزخورماتوو چەند ناوچەیەکی دیکەش وەرگرتنی گەنمیان لە جوتیاران راگرت و هەریەکەیان بە بڕێکی جیاواز بۆ ئەمساڵ گەنمیان وەرگرتووە.

سایلۆی سلێمانی: سبەی چەکی 60 ملیار دینار دابەشدەکرێ

سایلۆی سلێمانی: سبەی چەکی 60 ملیار دینار دابەشدەکرێ