ناحیەی فەیدیێ
کارگەیەک دەکرێتەوە
بە شێوازێکی نوێ بەرهەمی جوتیارانی دهۆک ساغ دەکرێتەوە
+964
هیڤی دێوالی-دهۆک
کارگەیەک بۆ کۆکردنەوەی بەرهەمی خوماڵی جوتیارانی پارێزگای دهۆک و فرۆشتنی بەشێوەیەکی نوێ دروستدەکرێت.
رووبەری کارگەکە پێنج هەزار مەتر چوارگۆشەیە، هەروەها پێکهاتووە لە بینایەکی کارگە و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل و چەند شەقامێکی بچووک لەگەڵ چەند باخچەیەک.
مسلح حەسەن، جيگری بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی دهۆک بە964ـى وت، لەمەودوا بەرهەمی جوتیاران لە پارێزگای دهۆک بەشێوەیەکی نوێ ساغ دەکرێتەوە، پێشتر هەموو جوتیارێک بەرهەمەکەی بە جۆرێک لە جۆرەکان بەناڕێکی دەفرۆشت، بەڵام دوای کردنەوەی کارگەکە جوتیاران بەرهەمی خۆیان دەبەن بۆ کارگەکە.
وتیشی، کارگەکە دەکەوێتە ناحیەی فەیدیێ لە سنووری قەزای سێمێل. لەماوەی کەمتر لەساڵێکدا کارگەکە دەکرێتەوە و بەرهەمی جوتیاران وەردەگیرێت و دوای ئەوە بەرهەمەکە بڵاودەکاتەوە بەسەر عەلوە و بازاڕ و دوکاندار و جوتیارانی دهۆک سوودی لێیدەبینن.
پارێزگای دهۆک بە کشتوکاڵی بەناوبانگە و جوتیاران هەموو جورە بەرهەمی خوماڵی دەچێینن.
پێداچوونەوە: هاوبەش