کۆنمرەی 50ـیە

بە حەوت ساڵ و 13 تاقیکردنەوە دەرچوو

+964

ئاکام غەفور-سۆران

قوتابییەک لە گوندی کەژەکی سەر بە قەزای سیدەکان دوای حەوت ساڵ لە پۆلی 12ـی زانستی و 13 جار تاقیکردنەوە لە وانەی بیرکاری توانی دەربچێت.

ئەو قوتابییە ساڵانی رابردوو مامۆستای تایبەتی گرتوە و نەیتوانیوە دەربچێت بەلام ئەمساڵ توانی نمرەی 50 لە وانەی بیرکاری بەدەستبهێنێت و دەڵێت، “لە خۆشیان بەسەر دار و دیوار کەوتم.”

میڤان خدر، قوتابییە دەرچووەکەیە و قسە بۆ 964 دەکات و دەڵێت، ”دوای حەوت ساڵ بە کۆنمرەی 55 لە پۆلی 12 دەرچووم، هەرچەندە زۆر پێیان گوتم واز بێنە دەرناچی بەڵام هەر کۆڵم نەدا و ساڵی رابردوو مامۆستای تایبەتم گرت و 600 دۆلارم پێدا بەڵام هەر دەرنەچووم”.

ئەو قوتابیە باسی هەستی خۆی دەکات کاتێ دەرەجە هاتۆتەوە و دەڵێت، “لە خۆشیان بەسەر دار و دیوار و قادرمە سەرکەوتم و رامدەکرد لە خۆشیان”.

دەشڵێت، ئەوەندە دڵخۆش بووین لە خۆشی دەرچوونی من کەس ئاگای لە دەرچووەکانی تر نەما کە دەرەجەی باشیان هێنابوو.

پێداچوونەوە: هاوبەش

کۆنمرەی قوتابییەکە:

بە حەوت ساڵ و 13 تاقیکردنەوە دەرچوو

ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12ـى ئامادەیى رادەگەیەند...

ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12ـى ئامادەیى رادەگەیەندرێت