ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12

وەزیری پەروەردە ناوی یەکەمەکانی ئاشکرا کرد

964+
ژووری هەواڵ

تاقیکردنەوەکانى خولى یەکەمیی پۆلى 12ـی ئامادەیی بە بەشداریى زیاتر لە 122 هەزار خوێندکار بەڕێوەچوون، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، تاقیکردنەوەکان بە سەرکەوتوویى بەڕێوەچوون.

وەزیری پەروەردە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “جوانترین و شەفافترین پرۆسەمان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەڕێوەبردووە.”

لەبارەی رێژوی گزیکردن، ئالان حەمە سەعید وتی، ئەمساڵ 51 قوتابی گزیان کردووە، بەشێوەیەک کە 30 قوتابی لە بەشی زانستی، 20 قوتابی لە بەشی وێژەیی و یەک قوتابی لە بەشی پیشەیی.

ئالان حەمە سەعید وتیشی، دەیان کەس کە هەوڵی فریودانی قوتابیانیان داوە بۆ گزیکردن، دەستگیر کراون و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.

سێ یەمەکانی هەرێمی کوردستان لە بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەیی ئەمانەن:

یەکەمەکانی بەشی زانستی:

– دیما هیوا عەلی – سلێمانی
– ئاران لوقمان حەمەغەریب – سلێمانی
– ئەژی دارا جەلال – سلێمانی

یەکەمەکانی بەشی وێژەیی:

– ئیمان رەمەزان سەعید – دهۆک

یەکەمەکانی بەشە پیشەییەکان:

– ئاسوودە جەزا کەریم – سلێمانی
– مەروا شێرزاد خزر – هەولێر
– راستی رۆژگار کامەران – سلێمانی
– شێوە جەمال حەمەساڵح – سلێمانی

راستەوخۆ ببینە: ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلی 12 رادەگەیەن...

راستەوخۆ ببینە: ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلی 12 رادەگەیەندرێت