زیاتر لە نۆ ملیار دینارە

ماڵپەڕی شەفافییەت: داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بۆ نیوە کەمیکردووە

964+

ژووری هەواڵ

ئامارەکانی ئەم هەفتەیەی ماڵپەڕی شەفافییەت دەریدەخەن، داهاتی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین بەراورد بە هەفتەی رابردوو بۆ نیوە کەمیکردووە.

ئەمڕۆ هەینی 19.7.2024، ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاویکردەوە، لە 13.7.2024ـەوە بۆ رۆژی هەینی، 19.7.2024 داهاتی سنوورەکە نۆ ملیار و 166 ملیۆن و 954 هەزار و 969 دینار بووە.

بە گوێرەی ئامارەکانی ماڵپەڕەکە، داهاتی هەفتەی پێشووتر 18 ملیار و 288 ملیۆن و 918 هەزار و 439 دینار بووە و بە رێژەی 49.87% کەمیکردووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.

ئەو بڕە داهاتە لەمانەوە بەدەستهاتوون: دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، گومرگ، کرێی کێش و پێوەرەکان، پێبژاردن و سزای دارایی، پشکنینەکان، رسووماتی بەخشین، ژینگە ئۆتۆمبێل، تابلۆ و داهاتی شارەوانییەکان.

ماڵپەڕی شەفافییەت: داهاتی ئەم هەفتەیە 92٪ زیادی کردووە

ماڵپەڕی شەفافییەت: داهاتی ئەم هەفتەیە 92٪ زیادی کردووە