بەیانی ئەمڕۆ بووە

بە هۆکاری نادیار دوو کۆگا لە سلێمانی سوتان

964+
دیلان محەمەد جەزا

بەیانی ئەمڕۆ هەینی نزیک کاتژمێر پێنج، ئاگرێک لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو کۆگا سوتان.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ی وت، ”بەیانی ئەمڕۆ نزیک کاتژمێر 5:00 ئاگر لە دوو کۆگا لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کەوتوتەوە و هەردوو کۆگاکە سوتاون.”
باسی لەوەشکرد، یەکێک لە کۆگاکان پێداویستی دارتاشی و کۆگاکەی دیکەشیان پێداویستی چاکردنەوەی بینای تێدابووە.
روونیشیکردەوە، لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستی پێکردووە و تا ئێستا نەزاندراوە هۆکارەکەی چی بووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر