ژن و پیاوێک کوژران

964+
عه‌مار عه‌زیز – دهۆك

کاتژمێر2ـی شەوی رابردوو، ژن و پیاوێک لە گوندی گربیش لە سنووری ناحیەی دینارتە سەر بە قەزای ئاکرێ کوژران.

کوژراوەکان هەردووکیان تەمەنیان 34 ساڵە، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان هۆکاری كوژرانیان بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییه‌وه‌ بووە.

رائید عیماد حوسێن، بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە پۆلیسی قەزای ئاکرێ بە تۆڕی 964ی وت “تەرمی ژن و پیاوه‌كه‌ رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراون بە مەبەستی لێکولینەوە لەسەر رووداوەکە”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تا ئێستا هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە، چاوەریێ فەرمانی دادوەر دەکەن بۆ گرتنی تاوانباران.