دەڵێن پارەی زیادیان لێ وەردەگرن

شۆفێرانی بارهەڵگر قەپانی بەغدا بۆ کەرکوکیان داخست

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لەدژی وەرگرتنی پارەی “سەرانە” زیاتر لەوەی بۆیان دیاری کراوە شۆفێرانی بارهەڵگر دەرگای قەپانی نێوان بەغدا بۆ کەرکوکیان داخست و دەڵێن پارەی زیادیان لێ وەردەگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.7.2024 شۆفێرانی بارهەڵگر دەرگای قەپانی نێوان بەغدا بۆ کەرکوکیان لە نزیک بازگەی تازە داخست، بە پێی قسەی چەند شۆفێریک بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک دەبێت بڕی 5پێنج هەزار دینار وەرگیرێت، بەڵام ئەوان زۆر زیاتر وەردەگرن و دووقاتیان کردووەتەوە.

ئیسماعیل ئەحمەد شۆفێری باهەڵگر بە 964ـی وت، بڕی پێنج هەزار دینار بە فەرمی بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک دیار کراوە کێشەمان لەوە نییە، ئەوان بە ئارەزووی خۆیان جیاوازی دەکەن و لە نێوان 10 هەزار و بۆ 25 هەزار دینار لە شۆفێری بارهەڵگرەکان وەردەگرن،.

وتیشی، لە باشوری عێراق باری هەڵگرتووە کێشەی قەپانی نەبووە و بەچەند قەپاندا تێپەڕیوە بەڵام کە دێتە ئێرە بیانووی بۆ دەدۆزنەوە کە زیاتری بارکردووە بڕی 180یش هەزار دینار سزا دراوە.

پەیامنێری 964 هەوڵی دا لەگەڵ بەڕێوەبەری قەپانەکە قسەبکات، بەڵام بە پێی قسەی پاسەوانانی قەپانەکە هیچ کەسێکی لێ نەماوە جگە لە چەند پاسەوانێکی دەروەی بیناکە.

بەپێ سۆراغی 964دوای نزیکەی مانگێک لە خۆپیشاندانی شۆفێرانی بەردەم قەپانی دارەمان، سەرجەم قەپانەکان داخران بەڵام قەپانی بەغدا بۆ کەرکوک ماوەی دوو رۆژە دەستی کردووە بە وەرگرەتنی پارە لە شۆفێران.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بارهەڵگرەکان رێگاى هەولێر بۆ کەرکوکیان داخست

بارهەڵگرەکان رێگاى هەولێر بۆ کەرکوکیان داخست