ساڵیادی مردنی سۆلاڤ شەیدا
“شێرپەنجە من و سۆلاڤی بەیەکەوە دەبەستەوە”
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
ساڵیادى کۆچى دوایی خانمە ئەکتەری شانۆ و درامای کوردی سۆلاڤ شەیدا ئەمڕۆ چوارشەممە لە سلێمانی کرایەوە و هونەرمەندانی کۆکردەوە.
یەکێک لە بەشداربووانی مەراسیمەکە نەرمین کاوانی هونەرمەند بوو، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “من و سۆلاڤ شێرپەنجە بەیەکەوە دەیبەستینەوە، لەیادمە کۆتاجار بە تەلەفۆن قسەمان کرد و بە سۆلاڤم وت دەمەوێت بێم هێزێکت بەمێ، بەڵام فریا نەکەوتم”.
سۆلاڤ شەیدا نزیکەی 30 ساڵ بوو کاری هونەریی دەکرد و بە شانۆ دەستی بە نواندن کرد، پاشان بۆ دراما و فیلم، جگە لە نواندن دەرهێنەر و چالاکوانیش بووە.
سۆلاڤ شهیدا لە ساڵی 2007 لە درامای “گوڵێک کاڵتر” دەرکەوت، پاشان رۆڵی لە چەندان فیلم و درامای دیکەدا بینی، وەک “فیلمی ژانی گەل، درامای بەختەباران و ژیلەمۆ”.
سۆلاڤ شەیدا ساڵێک پێش ئێستا بە نەخۆشی شێرپەنجە گیانیی لەدەستدا.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح