خەڵکیان رووتکردووەتەوە

گروپێکى مەترسیدارى تاوانى ئەلیکترۆنى دەستگیرکراون

964+

وریا فەتاح

دەزگای ئاسایش هەرێم دەستگیرکردن و هەڵوەشاندنەوەی گروپێکی مەترسیداری تاوانی ئەلیکترۆنی راگەیاند کە زیاتر لە 250 کەسیان کردوەتە ئامانج لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک.

بەپێى راگەیەنراوى ئەنجومەنى ئاسایش، باندەکە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و پۆلیسی نێودەوڵەتی ( ئینتەرپول)ـەوە دەستگیرکراون.

باندەکە بە شێوەى گرووپ لە دەرەوەى وڵات کاریان کردووە و سەرمایەدارانیان بە ئامانج گرتووە و بوونەتە هۆى هەڕەشە و مەترسى لەسەر 250 کەس

وەک یەکێک لە ئەندامانى باندەکە باسى دەکات، لە رێگەى فەیسبووکەوە خەڵکى بازرگان و دەوڵەمەند بەتایبەت بەتەمەنەکانیان بە ئامانج گرتووە و لە ماوەى کارەکەیاندا بە کۆى گشتى 10 تا 15 دەفتەر دۆلاریان لێ وەرگرتوون.

یەکێک لەو کەسانەى کەوتووەتە تەڵەى باندەکە دەڵێت،”لە فەیسبوکەوە داواى هاوڕێتیان لێکردم و دواتر شەو قسەمان کرد و خۆى رووتکردەوە و منیش خۆمم بۆى رووتکردەوە، دواتر هەڕەشەى لێکردم”.

ئەنجومەنى ئاسایش بڵاوى کردووەتەوە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا ئەندامی سەرەکی باندەکە بەناوی ( پ،ئ،ح )بەئامانج بگرن و لە ووڵاتی تورکیاوە بە پلانێکی تۆکمە بەناونیشانی رێکخستنی ژوانێک بیگەڕێننەوە شاری سلێمانی و دەستبەجێ دەستگیری بکەن.

لە بەریتانیا باندێکی

لە بەریتانیا باندێکی "تاوانکاری" دەستگیرکران کە سەرکردەکەیان کوردە