نرخی نەوت بەرزبووەوە

+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر

ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی كانوونی یه‌كه‌م 2023 نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 88 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا گۆڕانكاری بەسەر هات و بەرزبووەوە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 88 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەکر، بەڵام نەوتی تەکساس بە 81 دۆلار و 75 سەنتە.

گۆڕانكارییەكانی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا پەیوەندی بە بازاڕی چین و ئاسیاوە هەیە، كە خواستیان بۆ كڕین و بەكارهێنانی نەوت لەم كاتەدا لە به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌، لە ئەمریكاش بەرهەمهێنان رووی لە زیادبوون كردووە.

لە سەرەتای ئه‌م مانگه‌وه‌ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا لە نێوان 75 بۆ 80 دۆلاردایه‌، بەڵام نرخەكە بە بەردەوامی گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت